AP ١٤٠٠ ڕێبەندان ٢٣ ١٥:٢١

جێگری سەرۆک‌ وەزیرانی پێشووی عێراق: 

وتەکانی عیبادی سەبارەت بە هاتنی ۵ هەزار تیرۆریستی سەعوودی بۆ عێراق ڕاستە

وتەکانی عیبادی سەبارەت بە هاتنی ۵ هەزار تیرۆریستی سەعوودی بۆ عێراق ڕاستە

جێگری سەرۆک‌ وەزیرانی پێشووی عێراق وتەکانی عیبادی سەبارەت بە هاتنی ۵ هەزار تیرۆریستی سەعوودی بۆ عێراقی پەسند کرد و وتی: هەندێ کەس دەیانەوێ لە عێراق وەکوو پۆلیسێک بۆ جێبەجێ کردنی فەرمانەکانی خۆیان کەڵک وەربگرن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ساڵح ئەلمەتلەک جێگری سەرۆک‌ وەزیرانی پێشووی عێراق وتەکانی عیبادی سەبارەت بە هاتنی ۵ هەزار تیرۆریستی سەعوودی بۆ عێراقی پەسند کرد.
ئەو داکۆکی کرد: وتەکانی حەیدەر ئەلعێبادی سەبارەت بە هاتنی ۵ هەزار تیرۆریستی سەعوودی بۆ عێراق دروستە.
ئەو وتیشی: وڵاتانی ناوچە بە بۆچوونێکی سیاسی و نەتەوەخوازییەوە لە گەڵ عێراق هەڵسوکەوت ناکەن بەڵکوو ئەوان بەدوای پۆلیسێک بۆ جێبەجێ کردنی فەرمانەکانی خۆیانن.
شیاوی ئاماژەیە حەیدەر عێبادی پێشتر رایگەیاندبوو ۵ هەزار تیرۆریستی سەعوودی هاتوونە عێراق.

News ID 41038

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha